بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لە پۆستێکدا بە زمانی ئینگلیزی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: ئەمریکییەکان پێیان وایە بە فشاری زیاتر بۆ سەر ئێران، دەتوانن ئەو ئیمتیازاتانە بەدەست بهێنن کە هەرگیز بەشێک نەبوون لە دەقی لێکتێگەیشتنەکە.
لە درێژەدا وتی: باسنێت (وەزیری گەنجینەی ئەمریکا) و هێگست (وەزیری جەنگ) بە هیچ شێوەیەک لە ئاست ئەو ئەرکەدا نین. چاوەڕێی ئەوە مەکەن ئەم تیمە گاڵتەجاڕانە پەرجوی ئەنجام بدەن و لەناکاو وەک ساحیرەکان کەروێشکێک لە کڵاوەکەیان دەربهێنن و لەو قەیرانە دەرتانبهێنن کە بە دەستی خۆیان دروستیان کردووە.
Your Comment